چەكێك بۆ سەر مۆبایلەكەت

چەكێك بۆ سەر مۆبایلەكەت
دەسكی گەیمی جۆری PG-9082 یەكێكە لە گەیم پادەكان بەڵام بە دیزانێكی سەرنج راكێشەوە. ئەم گەیم پادە زۆر وەك چەكێك دەچێت و بەو دوگمانەی لەسەریەتی چێژێكی تایبەتی بە بەكارهێنەرەكەی دەبەخشێت.
مۆبایل لەسەر بەشی لوولەی چەكەكە دادەنرێت، لەگەڵ زۆربەی مۆبایلەكانیش دەگونجێت. خاڵێكی سەرنج راكێشی چەكەكە ئەوەیە كە هێزی لەرینی هەیە و لەكاتی یاری شەڕكردندا هەستێكی تایبەتی بە بەكارهێنەرەكەی دەبەخشێ.
چەكەكە شەحن دەكرێتەوە، دوای شەحنكردنەوە دەكرێت هەتا 15 كاتژمێر كاری پێبكەی. ئامێرەكە بەهۆی ئەپێكی تایبەتییەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ. حاڵەتەكانی نیشانەنگێوی، راكشان و بازدانی تێدایە و وەك چەكی راستیش لە یارییەكەدا تەقەی پێدەكرێ.
Top