پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ئەنیمەیشن
كاتێك تۆ كەسایەتییەكی كارتۆنی دروست دەكەی، دەتوانی لە ئاست كامێرای كۆمپیوتەرەكەت بوەستی و لەگەڵ جوڵەی روخساری خۆت رێكی بخەی، واتە تۆ چ جوڵەیەك بكەی، وەك چاوداگرتن، قسەكردن، پێكەنین..تاد، رێك لاسایی جوڵەی تۆ دەكاتەوە و و پێویست ناكا بەدەست جوڵەی بۆدابنێی.
دەتوانێ جوڵەی ئەندامەكانی دیكەی لەشیش دووبارە بكاتەوە. هەربۆیە دەتوانێ بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە لەماوەیەكی كەمدا فیلمێكی كارتۆنی دروست بكەی.