تەبلێتێكی نوێ بۆ هەلومەرجە سەختەكان

تەبلێتێكی نوێ بۆ هەلومەرجە سەختەكان
تەبلێت و ئامێرەكانی وەك مۆبایل و لاپتۆپ، زۆربەیان ناسكن، بەبەركەوتنێك، یان تەڕبوون و كەوتنەخوارەوەیەك تێكدەچن، بەڵام لەنێو ئەوانەشدا هەندێك هەن كە بۆ قۆناغە سەخت و دژوارەكان بەرهەم دێن و زیاتر ئەوانەی لە هێزی سوپایی دان یان ئەندازیاری كانەكانن سوودی لێوەردەگرن.
كۆمپانیای dellیەكێكی لەو تەبلێتانە بەرهەم هێناوە. تەبلێتەكە بە جۆری Latitude 7220 Rugged Extreme ناسراوە، پێچەوانەی زۆربەی تەبلێتەكان كە لە سیستەمی ئەندرۆید سوود وەردەگرن ، تەبلێتی ناوبراو سیستەمی ویندۆزی بۆ بەكار هاتووە.
هەروەك ئاماژەم پێدا، تەبلێتەكە وەك كورد دەڵێن بۆ رۆژە رەشەكانە، چونكە تۆز و خۆڵ كێشەی بۆ دروست ناكا، لەناو ئاودا كار دەكا و لەو شوێنانەی كە گەرماییەكی زۆریان لێیە كێشەی بۆ نایەتە پێش. بە كورتی بەرگەی گەرما و سەرما دەگرێ.
كێشی تەبلێتەكە هەندێك لە كیلۆیەك زیاترە. كۆمپانیای dell رایدەگەیەنێ كە بەهێزترین و سووكترین تەبلێتی خۆراگری بەرهەمهێناوە. تەبلێتەكە 12 ئینجە. سیستەمی بەگەڕخەڕی بەهێزی core i7ی بۆ داندراوە. رامەكەی 8 گیگابایت یا 16 گیگابایتە. هاردەكەی كە لە جۆری SSDیە 2 ترابایتە. شاشەكەی لەمسییە، بەڵام دەكرێت بە دەستكێشت لەدەستدابێ و كاری پێ بكەی.
تەبلێتی ناوبراو لەگەڵ زۆربەی ئامێرە لاوەكییەكان دەگونجێت، وەك داك كیبۆرد و ئەوكات وەك لاپتۆپێكی لێدێ.
Top