سەرنجێك لەسەر لاپتۆپی گەلەكسی بووك فلێكس
![سەرنجێك لەسەر لاپتۆپی گەلەكسی بووك فلێكس](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/sarnglasarlaptope-.jpg )
نوێترین لاپتۆپی كۆمپانیای سامسۆنگ لاپتۆپی جۆری Galaxy Book Flexە. جگە لەو لاپتۆپەش لاپتۆپی Galaxy book IONی بەرهەم هێناوە.
لاپتۆپی جۆری گەلەكسی بووك فلێكس، لاپتۆپێكی لاپتۆپ- تەبلێتە، واتە بە سووڕاندنی شاشەی لاپتۆپەكە دەكرێت بیكەی بە تەبلێتێكی گەورە. لاپتۆپەكە لە دوو قەوارەی 13.3 ئینجی و 15.6 ئینجی بەرهەم هاتووە. تەواو لەمسییە. شاشەكەی لە جۆری QLEDیە.
نوێترین كارتی گرافیكی ئەنتەلی لەسەرە. رامەكەی 16 گیگابایتە و قەوارەی شوێنی هەڵگرتنی داتاكانی 1 ترابایتە و لە جۆری SSDیە.
سیستەمی پەنجەمۆری هەیە، بلوتوس 5ی لەسەرە و كامێراكەی لە جۆری HD 720ە.