كاتژمێری زیرەكی مۆتۆ بە بەرگێكی نوێوە

كاتژمێری زیرەكی مۆتۆ بە بەرگێكی نوێوە
كاتژمێر زیرەكەكان شوێنی كاتژمێرە ئەنالۆگی و كلاسیكیەكانی گرتۆتەوە، بەڵام مرۆ هەمیشە حەز دەكا بۆ گەڕانەوە بۆ رابردوو و نوستالۆژیش بێت لە جیهانی رابردوو دانەبڕێ و ئامێرەكانی رابردوو لەم سەردەمەشدا بەكاربێنێ.
پێشتر كۆمپانیای مۆتۆرلا كاتژمێری جۆری motoی بەرهەم هێنا كە لە شێواز و دیزایندا وەك كاتژمێرێكی كلاسیكی دەچێت، بەڵام هەموو ئەرك و فەرمانێكی كاتژمێری زیرەك ئەنجام دەدا.
لەم ماوەیەدا نوێترین كاتژمێری مۆتۆ بەناوی (moto 360) بەرهەم هات، بەڵام نەك هی كۆمپانیای مۆرتۆرلا، بەڵكو لەلایەن كۆمپانیای eBuynow ەوە بەرهەم هات.
مۆتۆ 360 شاشەكەی 1.2 ئینجە لە جۆری OLEDیە. لە ژێر كاتژمێرەكەدا سیستەمێكی بەهێز هەیە رامەكەی 1 گیگابایتە و میمۆری داكردنی داتاكانیش 8 گیگایە.
لەو كاتژمێرەدا زۆربەی تایبەتمەندییەكانی كاتژمێرێكی زیرەك بەرچاو دەكەون وەك سیستەمی NFC, GPS و هەروەها نیشاندانی لێدانی دڵ و بلوتوس و وای-فای. كاتژمێرەكە بۆ كاتی مەلەكردنیش زۆر گونجاوە چونكە لە قوڵایی سێ مەتر ژێر ئاویشدا كێشەی بۆ نایەتە پێش. لەگەڵ ئەو مۆبایلانە دەگونجێت كە ئەندرۆیدی سەرۆی ڤێرژنی 5یان لەسەرە. لەگەڵ سیستەمی iosی ئایفۆنیش دەگونجێت.
Top