مۆبایلەكەت بكە ئیكس بۆكس

مۆبایلەكەت بكە ئیكس بۆكس
ئامێری X box كە تایبەتە بۆ گەیم و یاری ئەلكترۆنی بۆ ئەوانەی گەیم دەكەن ئامێرێكی زۆر ناسراوە و ناوازەیە. بەرهەمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە و لە مایكرۆسۆفتدا هەزاران یاری تایبەت بە x box هەن.
چەند ساڵێك لەمەوبەر بە دوای بەرهەمهێنانی ویندۆز10دا مایكرۆسۆفت رایگەیاند كە دەكرێت ئەو یارییانەی لەسەر xbox هەن لە كۆمپیوتەریشدا ئەنجام بدرێن. ئێستاكە مایكرۆسۆفت لە هەوڵێكی دیكەدا بەهۆی ئاپی xbox game streaming تایبەتمەندییەكی بۆ مۆبایلەكان زیاد كردووە، ئەویش ئەوەیە دەكرێت مۆبایلە سمارتەكان بكرێن بە ئامێری xbox.
خاڵێكی گرنگی ئەو خزمەتگوزارییە ئەوەیە كە دەكرێت گشت یارییەكانی ئێكس بۆكس وان و ئیكس بۆكس 360 لەسەر مۆبایلەكەت بكەیەوە.
Top