كۆداكۆپتەری بچووك و ئەركی مەزن

كۆداكۆپتەری بچووك و ئەركی مەزن
كۆداكۆپتەرەكان، ئەو فڕۆكە بچووكانەن كە جگە لە كاری فیلم هەڵگرتنەوە و بواری سینەما بۆ كاروباری سوپایی وسیخوڕیش سوودی لێوەردەگیرێ. كاری سەرەكی كۆداكۆپتەرەكان هەڵگرتنەوەی فیلم لە بەرزاییەوەیە.
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای DJI بچووكترین فڕۆكەی بچووكی خۆی بەنای Mavic mini بەرهەم هێنا. ئەم كۆداكۆپتەرە كێشی كەمی هەیە و قەبارەشی بچووكە، بەقەد لەپی دەست دەبێ.
لە فڕۆكەكەدا كامێرایەكی هەیە كە بە كوالیتی 2.7K فیلم هەڵدەگرێتەوە. كێشەكەی تەنیا 250 گرامە، پەڕەكانی بە جۆرێك دروست كراون كە بە بەركەوتن و بەربوونەوە تێكناچن، بەشێوەی ئاسۆیی و ستوونی دەفڕێت. هەروەها سوڕان بە دوای دیمەنی مەبەستدا، دووركەوتنەوە لە دیمەنەكە و هێنانەی پێشی دیمەنەكە..
تایبەتمەندییەكی هەیە كە پێی دەگوترێ CineSmooth، بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە دەتوانرێ ڤیدیۆ بە شێوەی ئێفكتی سینەمایی تۆمار بكەی.
لەكاتی فیلم هەڵگرتنەوەدا بەكارهێنەر دەتوانێ لەسەر مۆبایلەكەی خۆی یا لەسەر كۆنترۆڵی فڕۆكەكە ئەو دیمەنانەی كە فیلمیان لێهەڵدەگرێتەوە سەیریان بكا.
كامێراكە بە جۆرێك بە فڕۆكەكە پەیوەند دەدرێ كە لەكاتی هاتنی با و لەرینەوەدا هیچ كێشەیەك نەیەتە پێش.
Top