تەكسی فڕۆكە كەوتە واری جێبەجێكردنەوە

تەكسی فڕۆكە كەوتە واری جێبەجێكردنەوە
جادە و رێگاوبانەكان قەرەباڵغن، ئۆتۆمبیل و ئامێرەكانیش گەلێك! ئەمە وا دەكات ترافیكی و ئاڵۆزییەكی زۆر لە رێگاوبانەكاندا ببیندرێ. ئەگەر هەرواش بڕوات رەنگە لەداهاتوودا كێشەی گەورەتر بێتە گۆڕێ. بۆ چارەسەری ئەمانە بیر لەوە كراوەتەوە كە لەئاسمانیش سوود وەربگیرێ. هەوڵێكی زۆر چەندین ساڵە لە گۆڕێ دایە كە ماشێنی فڕۆك بەرهەم بهێندرێ، ئۆتۆمبیلەكان لەبری ئەوەی بەسەرزەویدا هاتووچۆ بكەن، بكرێت وەك فڕۆكە بە ئاسماندا بفڕن. چەندین ئۆتۆمبیلی فڕۆكیش بەرهەم هاتن و بەڵام نەكەوتنە واری جێبەجێكردنەوە. تەكسی فڕۆكی لیلیۆم (lilium) یش یەكێكە لەوانە.
تەكسی ناوبراو بە خێرایی 100 كیلۆمەتر دەفڕێت، هەرچەندە بۆ فڕۆكەیەكی بێ بەربەست لە ئاسماندا ئەمە خێراییەكی گونجاو نییە، بەڵام چونكە سەرەتایە و جارێ لەتاقیكردنەوەدایە جارێ هەر بەو خێراییە دەڕوات.
ئۆتۆمبیلەكە لە 36 مۆتۆری ئەلكترۆنی پێكهاتووە و چونكە لە وزەی ئەلكترۆنی بۆ كاركردن سوود وەردەگرێ، هێزەكەی 2000 ئەسپی هەڵمییە. ئەوپەڕی خێراییەكەی دەگاتە 300 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا. شوێنی 5 كەسی هەیە و هیچ كێشەیەكیش بۆ ژینگە دروست ناكات، چونكە هیچ دوكەڵ و گازێكی زیانبەخش بڵاوناكاتەوە. (لیلیۆم) دەڵێت هێشتاش ماویەتی ئۆتۆمبیلەكە بخەینە بازاڕەوە و رەنگە 5 ساڵی دیكە بكەوێتە بازاڕ، داهێنانی ئۆتۆمبیلەكە دەبێتە هۆی دروستبوونی 500 كاری نوێ.
Top