پەنجەمۆرێك بۆ گشت كۆمپیوتەرێك

پەنجەمۆرێك بۆ گشت كۆمپیوتەرێك
ئەمنییەت لە هەڵگرتن و پاراستنی داتاكان، بەتایبەتی ئەگەر داتاكان هی شوێنێكی ئەمنی یا دارایی بن گرنگی تایبەتی خۆی هەیە. دانانی كۆدی نهێنی و پاسۆردی تایبەت رێگایەكن بۆ پاراستنی داتاكان، بەڵام هاككەر و ئەوانەی نیازی دزە كردنیان هەیە رەنگە بەو حاڵەوەش دزە بكەنە ناویان.
كردنەوەی پەسۆردی لاپتۆپ و دیسكتۆپەكەت بە پەنجەمۆری خۆت زۆر گونجاوە، بەڵام هەموو دیسكتۆپ و لاپتۆپێك سیستەمی پەنجەمۆری تێدا نییە. بۆ چارسەرەی ئەم رێگایە ئامێری iDOO Lockey باشترین چارەسەرە.
ئەم ئامێرە بەقەد فلاش میمۆرییەك دەبێت، بۆ هەموو سیستەمەكانی ویندۆز دەگونجێت، بۆ هەر دوو بەشی لاپتۆپ و دیسكتۆپیش دەبێت.
ئامێرەكە بەهۆی پرۆگرامێكی تایبەتییەوە كە لە كۆمپیوتەرەكە دادەنرێت، دەكرێ پەنجەمۆری بەكارهێنەرەكەی وەك پاسۆرد بەكار بنێنێ، بۆ چەندین بەكارهێنەریش دەبێت.
Top