رۆبۆتێكی مێروولەیی بۆ منداڵان

رۆبۆتێكی مێروولەیی بۆ منداڵان
لە جیهانی دیجیتالیدا رۆبۆتەكان باشترین یارمەتیدەری مرۆڤ و رەنگە مەترسیدارترین ئامێریش بن بۆ مرۆڤ! چەند ساڵێكە زانستی دروستكردنی رۆبۆت دروستكردن زیاتر لە جاران گرنگی پێدەدرێ، تەنانەت منداڵانیش هاتوونەتە ناو ئەم جیهانەوە و رۆبۆتی تایبەت بە منداڵانیش دروست دەكرێ.
رۆبۆتی جۆری Antbo تایبەتە بە منداڵان، رۆبۆتەكە لە چەندین پارچە پێكهاتووە، واتە بۆ ئەوەی كە رۆبۆتەكە كار بكات دەبێت چەندین پارچەی لێكجیا پێكەوە بلكێندرێن. بیرۆكەی دروستكردنی رۆبۆتەكە لە مێرووەكانەوە سەرچاوەی گرتووە.
بەكارهێنەری رۆبۆتەكە منداڵانی تەمەن 6 هەتا 13 ساڵین، هەروەها ئەو تازە لاوانەی كە نیازیانە خۆیان فێری زانستی رۆبۆت دروستكردن ببن. رۆبۆتەكە هەم دەتوانی بە دەنگی بەكارهێنەرەكەی وەڵامی فەرمانەكان بداتەوەو هەم دەتوانرێ بە مۆبایل و پرۆگرامێكی تایبەتی كۆنترۆڵ بكرێ، هەم بە ریمۆتی تایبەت بەخۆی.
لە رۆبۆتەكەدا لە دە هەستەوەر سوود وەرگیراوە. هەستەوەرێكی سەرووی تیشكی سوور بۆ ئەوەی تووشی لەمپەر نەیەت، هەستەوەرێكی رووناكی دەوروبەر، هەستەوەرێك تایبەت بە وەرگرتنی دەنگ، هەستەوەرێكی لەمسی دیجیتالی و....تاد. بە وەرگرتنی زانیاری لەو هەستەوەرانە رۆبۆتی ناوبراو فەرمانەكان ئەنجام دەدا.
Top