سەرپێچێك بۆ كەمكردنەوەی نیگەرانی

سەرپێچێك بۆ كەمكردنەوەی نیگەرانی
سەرپێچ یا دەسرە، ئەو پارچە پەڕۆیەی كە جاری جاران ئەگەر یەكێك سەری ئازاری هەبوو، لە دەوری سەری دە هاڵاند، زۆر جارانیش كاریگەری هەبوو و بەكارهێنەر ژانە سەرەكەی نەدەما.
لەم سەردەمەدا ئەم سەرپێچەش بەرەو دیجیتالی رۆیشتووە و هەمان سەرپێچ بەناوە ئینگلیزەكەی دەناسرێ واتە (هێد بەند). هێدبەندی دیجیتالی بۆ نەهێشتنی ژانە سەر و هەروەها بۆ نەهێشتنی نیگەرانی و ئارامی بەخشین بەرهەم هاتوون.
سەرپێچی جۆری یەكێكە لەم جۆرە سەرپێچانە ELF emmit. ئەم سەرپێچە سترێس و نیگەرانی كەم دەكاتەوە، وەجوڵەخەری زەین و جەستەیە ئەمەش هۆكارێكە بۆ نەهێشتنی نیگەرانی. خەوێكی باشتر بۆ بەكارهێنەرەكەی دەرەخسێنێ.
هێدبەندی ناوبراو شەپۆلێكی موگناتیسی دروست دەكات و بۆ مێشكی بەڕێ دەكا، ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ نەهێشتنی نیگەرانی و سترێس.
هێدبەندەكە لەرێگای مۆبایلەوە هەڵدەبێت و كۆنترۆڵ دەكرێت. پێنج شەپۆلی تێدایە، لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەگونجێت. سەرپێچەكە لەلایەن سیستەمی پزیشكیەوە پەسند كراوەو وەك هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزی دەروونی و نیگەرانی داندراوە.
Top