چاویلكەكەت بكە ماوسی كۆمپیوتەر

چاویلكەكەت بكە ماوسی كۆمپیوتەر
ماوسی كۆمپیوتەر یا تاچ پەدی لاپتۆپ، هەموو ئەركێكی تایبەت بە كۆمپیوتەر ئەنجام دەدەن، ماوس یا تاچ پەد یا شاشە لەمسییەكان بەگشتی ئەو فەرمانانە ئەنجام دەدەن كە بەكارهێنەر كۆمپیوتەر پێیان دەسپێرن.
كاركردی ماوس و تاچ پەد و شاشەی لەمسی دیارە كە بە پەنجە بەسەرداهێنان دەتوانرێ فەرمانەكان جێبەجێ بكەن. لەم ماوەیەدا چاویلكەش شوێنی ماوسی گرتۆتەوە، واتە دەكرێ لەبری ماوس و پەنجەكانت سوود لە چاویلكە و چاوەكانت بۆ كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر وەربگری.
چاویلكەی جۆری HiDi Glasses چاویلكەیەكی سمارتە لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێ، باتریییەكی بچوكی تێدایە كە شەحن دەبێتەوە و بە كاتژمێرێك شەحنكردنەوە دەكرێت هەتا 10 كاتژمێر سوودی لێوەربگیرێت.
بەكارهێنەر بە سوڕاندنی سەر دەتوانێ هێمای ماوس لەسەر كۆمپیوتەر و لاپتۆپەكە بخاتە جوڵە و بە داگرتنی چاویش فەرمانەكان جێبەجێ بكا، بۆ نموونە ئەگەر دووجار چاوت دابگری ئەوە بەمانای دەبل كلیك دێت.
بە كورتی ئەوەی مەبەستت بێ بە داگرتنی چاو و سوڕاندنی سەر ئەنجام دەدرێ. بەڵام ئایا ئەوە ئاسانكاری دەكات و شوێنی ماوس دەگرێتەوە؟ پێموا نییە شوێنی ماوس بگرێتەوە و بەڵام بۆ ئەوانەی كە بە هەر هۆیەك بێت ناتوانن سوود لە دەستیان وەربگرن، وەك ئەوانەی دەستیان نییە، یا دەستیان تووشی شەلەلی بووە بۆ ئەمانە زۆر باشە.
Top