پرۆگرامێكی گرنگ تایبەت بە فیلم
بە سوود وەرگرتن لەو پرۆگرامە بەئاسانی دەتوانی فیلمەكانت دەستكاری بكەی و ڤیدیۆیی مەبەستی خۆت دروست بكەی.
بە پرۆگرامی Wondershare Filmora دەتوانی گۆڕانكاری لە دەنگی فیلمدا بكەی و هەروەها مۆزیك بخەیە سەر فیلم و دەق لەسەر فیلمەكان دابنێی.
پرۆگرامی (فیلمۆرا) گەلێك ئێفكتی سەرنج راكێشی تێدایە كە دەكرێ لەكاتی دروستكردنی فیلمێكدا سوودیان لێببینی. هەموو ئەو ئامرازانەی كە بۆ فیلم وەك (قرتاندن، لكاندن و لەسەریەك خستن، دەستكاری دەنگی فیلم و سانسۆری فیلم...تاد) لەو پرۆگرامە دا هەیە.