وێنەكانت بۆ سەدەیەك تێكناچن-پرینتەرێك لەلایەن HP یەوە

وێنەكانت بۆ سەدەیەك تێكناچن-پرینتەرێك لەلایەن HP یەوە
لە سەردەمی دیجیتال بوونی كامێرادا و هەروەها بوونی كامێرای مۆبایل، بەداخەوە ئەلبۆم و وێنەی سەر كاغەز بەتەواوی باویان نەما. دەگوترێ منداڵی ئەم سەردەمەی ئێمە هەزاران وێنەی هەیە و یەك وێنەشی نییە! لە مۆبایلەكاندا هەزاران وێنە هەیە بەڵام كەم كەس وێنەكان دەخاتە سەر كاغەز. لە كاتێكدا لەم سەردەمەدا بە یەك چركە وێنەكان دەخرێنە سەر كاغەز، پرینتەری زۆر باش لەم بوارەدا بەرهەم هاتوون، وەك ئەو دوو پرینتەرەی كە لێرەدا ئاماژەیان پێدەكەین.

پرینتەرێك لەلایەن HP یەوە
پرینتەری جۆری HP Sprocket Studio Studio لە ریزی پرینتەرە سەركەوتووەكانی بواری چاپ كردنی وێنە دێت، ئەم وێنانە لەسەر كاغەزێكی تایبەت چاپ دەبن، كە لەناو ئاویشدا كێشەیان بۆ نایەتە پێش و وەك دەگوترێ هەتا سەدەیەك وێنەكان هیچیان لێنایەت، نە رەنگیان كاڵ دەبێتەوە و نە بە كەش و هەواش تێكدەچن.
وێنەكان بە قەبارەی جیاجیا چاپ دەكرێن، راستەوخۆ لە رێگای بلوتوس و پرۆگرامی تایبەت بەخۆیەوە وێنەكان بۆ پرینتەرەكە بەڕێ دەكرێن. پرینتەرەكە لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش پەیوەند دەدرێ و راستەوخۆ دەكرێت وێنەكان لە google photoەوە وەربگری.
Top