پرینتەرێك لەلایەن Canon ەوە

پرینتەرێك لەلایەن Canon ەوە
پرینتەری جۆری Canon SELPHY CP1300 كە بەرهەمی كۆمپانیای كانوونە و كانوونیش بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە شارەزای بواری وێنەگرتن ناوێكی نامۆ نییە. كانوونیش سەبارەت بەم پرینتەرە دەڵێت وێنەكان لەسەر كاغەزێكی تایبەتی چاپ دەكرێن كە هەتا سەدەیەك نە بە ئاو و نە بە كەش و هەوای نالەبار تێكناچن.
لە رێگای پرۆگرامی Canon printەوە وێنەكان بۆ پرینتەرەكە بەڕێ دەكرێن، یا دەكرێت لە رێگای USB و میمۆری كارتی كامێراكانەوە وێنەكان وەربگرێ.
پرینتەرەكە بچووكە بۆ هەر شوێنێك دەكرێت لەگەڵ خۆتی بەری، شەحن دەكرێتەوە و هەتا چاپ كردنی سەد وێنەش شەحنەكەی دانابەزێت. شوێنی دانانی 18 كاغەزی تایبەت بە وێنەی لە جۆری كارت پۆستاڵ هەیە.
Top