كێ بۆ یەكەمجار مۆبایلی داهێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنا؟
دكتۆر مارتێن كۆپر Martin Cooper كە بە باوكی مۆبایل دەناسرێ. لە ساڵی 1983 یەكەم مۆبایلی بەناوی DynaTAC 8000X خستە بازاڕەوە،
مارتێن كۆپەر لە ساڵی كە لە كۆمپانیای مۆتۆرلا كاری دەكرد، بیرۆكەی داهێنانی مۆبایلی لە فیلمێكی خەیاڵی زانستی وەرگرت و لە ساڵی 1973 توانی بە داهێنانی مۆبایلە گەورەكەی خۆیەوە كە زیاتر لە كیلۆیەك بوو قسە بكات. بۆ ئەو سەردەم بۆ ئامێرێكی وا، كێشی كیلۆیەك بۆ ئامێرێكی وا بە كێشێكی كەم دادەنرا. لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا گۆڕانكارییەكی زۆر بە سەر مۆبایلدا هاتووە، هەم قەوارەكان بچووك بوونەو هەم كاراییەكان چۆتە سەر.
ئەم ئامێرە بچووكە ئەگەرچی تەنیا ئامێرێكی پەیوەندی كردنە، بەڵام ئێستا كاریگەری لەسەر هەموو لایەنێكی ژیانی رۆژانە داناوە، بە جۆرێك جیهانی پێش مۆبایل و دوای مۆبایل لە زۆر رووەوە جیاوازی زۆرە.