سەرنجێك لەسەر پێشكەوتووترین لاپتۆپی گەیمی جیهان

سەرنجێك لەسەر پێشكەوتووترین لاپتۆپی گەیمی جیهان
لاپتۆپە گەیمینگەكان ئەو لاپتۆپانەن كە هەم لە بواری سەختە ئامرازەوە و هەم لە بواری نەرمە ئامرازەوە لە بەرزترین ئاستدان. ئەم لاپتۆپانە هەموو ئەركێكیان پێ رادەپەڕێندرێ، لە گەیمە قورسەكانەوە بگرە هەتا كاری دژواری گرافیكی و سینەمایی..
لاپتۆپی جۆری : Acer Predator Triton 900 لە ریزی یەكەمین لاپتۆپە گرنگەكانی جیهان سەیر دەكرێ. كارت گرافیكی لە جۆری GeForce RTX 2080 و یەكەی لێكدانەوەی واتە پرۆسیسەرەكەی لە جۆری Core i7ە.
هاردەكەی كە لە جۆری SSDیە یەك ترابایتە. لە بواری دیزاینەوە جیاوازی لەگەڵ زۆربەی لاپتۆپەكان هەیە و چونكە مۆنیتۆرەكەی جوڵە دەكا و بۆ هەموو لایەك دەسووڕێت و دەكەوێتە سەر بەشی كیبۆردەكەش.
كوالیتی نیشاندانەكە لە جۆری 4Kیە و باترییەكی زۆر بەهێزی لەسەرە. شوێنی دانانی دوو رامی هەیە كە هەركام لە شوێنەكان رامی 16 گیگابایتیان لەسەر داندراوە.
Top