كۆداكــــۆپتەرێك بـە شەش كامێراوە

كۆداكــــۆپتەرێك بـە شەش كامێراوە
فڕۆكەی بچووكی تایبەت بە فیلم هەڵگرتنەوە (كۆداكۆپتەر) لەم دواییەدا گۆڕانكارییەكی زۆری لە جیهانی فیلم هەڵگرتنەوە و سینەمادا پێكهێنا، بە جۆرێك تێچووییەكی زۆری لەكاروباری سینەمادا گێڕایەوە. جگە لەوەش چونكە دەفڕێت لە زۆر شوێنی ئەستەم كە پێشووتر نەدەكرا فیلم هەڵبگیرێتەوە، فیلم هەڵدەگرێتەوە..
كۆمپانیای Skydio نوێترین فڕۆكەی بچووكی تایبەت بە فیلم هەڵگرتنەوە بەناوی skydio2 بەرهەم هێنا. فڕۆكەیەك كە ئۆتۆماتیكی بە دوای دیمەنی جوڵاودا دەگەڕێ. بۆ نموونە كاتێك كۆداكۆپتەرەكە لەسەر دیمەنی ئاسكێك كە را دەكات رێك دەخەی، ئەو بە دوای دیمەنە جوڵاوەكەدا را دەكات و فیلمی لێهەڵدەگرێتەوە.
ئەم فڕۆكە بچووكە خاوەنی چوار كامێرای 4Kیە. 3.5 نیو دەتوانی لە ئاسماندا بفڕێ و شەحنی تا 23 خولەك دانابەزێت.
جیاوازییەكی بەرچاو لە نێوان ئەو كۆداكۆپتەرە لەگەڵ ئەوانی دیكە ئەوەیە كە لەكاتی فڕیندا زۆر زیرەكانە و بە ئارامی لەو شوێنەی بۆی دانراوە فیلم هەڵدەگرێتەوە و بێ وەستان و بێ جوڵە و لەرزین.
Top