كامێرایەكی زۆر بچووك بۆ فیلم هەڵگرتنەوە

كامێرایەكی زۆر بچووك بۆ فیلم هەڵگرتنەوە
كامێرا دیجیتالییەكان ئەوانەی قەبارەیان بچووكە، زۆرتر بۆ وێنەگرتن دەبن تا فیلم هەڵگرتنەوە، یان مەودای فیلم هەڵگرتنەوەیان كەمە، دە خولەك یان نیوكاتژمێر..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیەكی بەریتانی كامێرایەكی فیلم هەڵگرتنەوەی بە كێشی تەنیا 120 گرام بەرهەم هێناوە كە تایبەتە بە فیلم هەڵگرتنەوە و دەكرێت بۆ ماوەیەكی زۆر فیلمی پێهەڵبگریەوە.
كامێرا تایبەتەكە كە بە Ghost XL ناسراوە، دژە تەڕبوونە و هەربۆیە دەكرێت لە قوڵایی ئاویشدا فیلم هەڵبگریەوە. لە كامێرای ناوبراودا لێنزێك هەیە كە دەكرێت بە دەوری خۆیدا بسووڕێ بۆ ئەوەی لەگەڵ دیمەنە جوڵاوەكان بگونجێ.
بەهۆی ئەوەی كە كامێراكە زۆر بچووكە هیچ شاشەیەكی نییە و تەنیا لە رێگای ئاپێكی تایبەتەوە كە لە مۆبایل دادەبەزێندرێ دەكرێت كۆنترۆڵی فیلم هەڵگرتنەوەكە بكەی. كامێراكە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایفۆن دەگونجێت.
روونی فیلمە تۆماركراوەكان HDیە و خێراییان 30 فرێمە لە چركەیەكدا. راستە كامێراكە تایبەتە بە فیلم هەڵگرتنەوە بەڵام دەكرێت وێنەشی بە كوالیتی 12 میگاپیسكل پێبگری. هەتا 9 كاتژمێر فیلم هەڵگرتنەوە شەحنی دانابەزێت.
Top