پرۆگرامێك بۆ سكانكردنی دەق

پرۆگرامێك بۆ سكانكردنی دەق
پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن كە تایبەتن بە سكانكردن واتە لەبەرگرتنەوە، كرداری سكان كردن یانی گۆڕینی دۆكیۆمێنێت و بەڵگەیەك لە كاغەزەوە بۆ دیجیتالی..
بۆ سكانكردن پێویستت بە ئامێرێكە كە پێدەگوترێت سكانێر، ئەگەر بتەوێ بەشێوەیەكی سەركەوتووانە سكان بكەی و پاشان بەڵگە سكانكراوەكە جارێكی دیكە بكەیەوە بە دەق، پێویستە پرۆگرامی paperScan بكار بێنی. ئەم پرۆگرامە لە ریزی پێشكەوتووترین پرۆگرامەكانی سكانی دەق و وێنە دێت.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەمانەن:
- سكان كردنی بەڵگە و كردنی بە PDF
- ئوتۆماتیكی چاكردنی وێنە لارە سكانكراوەكان. (زۆر جار وێنەكان بە لاری سكان دەكرێن).
- رێكخستنی تەواوی بابەتە سكانكراوەكان بەیەك بەش.
- دانانی لۆگۆ یا دەقێك بۆ دەستكاری نەكران لەسەر هەموو سكانەكان.
- توانای گۆڕینی فۆرماتەكانی وێنە سكانكراوەكان.
- بوونی سیستەمی OCR بۆ گۆڕینی دەقە بەڵگەییەكان بە دەقێك كە دەستكاری بكرێ.
- جیاكردنەوەی دەق لە وێنە و هەركام بە جیا سكان كردن.
Top