مۆبایلێك كامێراكەی 64 میگاپیكسلە

مۆبایلێك  كامێراكەی 64 میگاپیكسلە
لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا هیچ شتێك نییە بە جێگری بمێنێتەوە، هەر رۆژە گۆڕانكارییەكی نوێ روو دەدا، ئەگەر سەردەمێك كامێرای مۆبایلەكەت 8 میگاپیكسل با، ئەوە بە هێزترین كامێرا بوو، ئێستا لە 32 تێپەڕیوە و بەرەو 64 میگاپیكسلی رۆیشتووە.
لەم ماوەیەدا مۆبایلی جۆری realme x 2 دوو بەرهەم هات، كە كامێراكەی 64 میگاپیكسلە.
مۆبایلی ناوبراو كامێرای پێشەوەی واتە كامێرای تایبەت بە سێلفی گرتنی 32 میگاپیسكلە و سیستەمی خێرایی شەحن كردنەوەی لەسەرە.
شاشەی مۆبایلەكە 6.4 ئینجە. لە جۆری super AMOLEDیە. و بە روونی fullHD+یە. سكاینەری تایبەت بە پەنجەمۆری لەسەرەوەیە. ئەم مۆبایلە چوار كامێرای هەیە، دوو كامێرای 2 میگاپیكسلی و كامێرایەكی 8 میگاپیكسلی و كامێرایەكی 64 میگاپیسكلی. باترییەكی بەهێزیشی لەسەرە 4 هەزار ملی ئامپێر. لە بواری ستایلەوە دوو رەنگی شین و سپی هەیە و لە بواری كاراییەوەش دوو جۆر، یەكێكیان رامی 6 و میمۆری 64 گیگا، ئەوەی تریان رامی 8 و میمۆری 128 گیگا. لەو مۆبایلەدا چوارچێوە زۆر كەمە و هەر هەمووی شاشەیە.
Top