سپیكەری زیرەكی كوالیتی دەنگی بە هێزی هەیە

سپیكەری زیرەكی كوالیتی دەنگی بە هێزی هەیە
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ئامازۆن چەند ئامێرێكی خۆی خستەڕوو، یەكێك لەو ئامێرانە سپیكەرێكی زیرەكە كە خۆی ئیكۆ ستۆدیۆیە. سپیكەری جۆری (Echo studio) پێچەوانەی سپیكەرەكانی پێشووی هەمان كۆمپانیا گرنگییەكی زۆری بە كوالیتی دەنگ داوە.
ئامازۆن ویستوویەتی لەم سپیكەرە زیرەكەدا تایبەتمەندی داڵبی بۆ كوالیتی دەنگ دابنێ و هەم دەنگی سێ دەوریش بڵاوبكاتەوە. لەم نێوەدا دەكەوێتە ركابەرییەكی جیدی لەگەڵ سپیكەرەكانی سۆنۆس.
لە بواری ستایلەوە هەندێك گۆڕانكاری تێدا كراوە وەك بوونی كەلێنێكی گەورە بە چوار دەوری سپیكەرەكەدا، بەڵام گرنگترین بەشی گۆڕانكاری لەناوخۆیدایە. سپیكەرەكە پێكهاتووە لە سێ سپیكەر كە پێكەوە و لەیەك كاتدا كار دەكەن، یەكێك لە چەپ و یەكێك لە راست و ئەوەی تریان لەسەرەوە. چەندین مایكیشی تێدایە بۆ ئەوەی كە لە شوێنە ژاوەژاوەكانیشدا فەرمانە دەنگییەكان وەربگرێ.
Top