ئەڵقە سیحرییەكە ئەركەكان ئاسان دەكاتەوە

ئەڵقە سیحرییەكە ئەركەكان ئاسان دەكاتەوە
لە زنجیرە فیلمی پاشای ئەنگوستیلەكاندا، دەبینین هەركەس ئەنگوستیلەكەی لەدەستدابێ دەتوانێ ئەوەی مەبەستیەتی بكا، ئەوەیان فیلمێكی خەیاڵییە.. بەڵام بەراستی لە سەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا ئەنگوستیلەی وا بەرهەم هاتوون كە زۆر ئاسانكاری دەكەن لە كاروباری رۆژانەدا و دەكرێت وەك ئەنگوستیلەی سیحری بیانناسین.
ئامازۆن ئەنگوستیلەكەی سیحری بەناوی Echo Loop بەرهەم هێناوە كە لەگەڵ سیستەمی هۆشمەندی ئەلیكسا پەیوەند دەدرێ. بۆ ئەنجامدانی فەرمانەكان، بەكارهێنەر ئەوەندە بەسە كە ئەڵقەكە لە زاری نزیك بكاتەوە و فەرمانەكانی رابگەیەنێ.
بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامەكانیش بەكارهێنەر دەبێت ئەنگوستیلەكە لە پەنا گوێی خۆی رابگرێ، بۆ ئەوەی كە وەڵامەكان ببیسێ. ئەم ئەنگوستیلەیە لەگەڵ هەموو ئەو ئامێرانە دەنگونجێت كە لە سیستەمی ئەلیكسا سوود وەردەگرن، وەك كوژاندنەوەی تیڤی و گلۆپەكان و ئامێرە كارەباییە زیرەكەكان.
ئەم ئەڵقەیە بۆ پەیوەندی گرتنیش سوودی لێوەردەگیرێ، ئەگەر پەیوەندییەكت بۆ هات، ئەلقەكە دەلەرێتەوە.
Top