پلاكە زیرەكەكان گۆڕانكارییەكی نوێ

پلاكە زیرەكەكان گۆڕانكارییەكی نوێ
سەردەمی بە دیجیتالی بوونی ئامێرەكانە، سەردەمی گواستنەوەی ئینتەرنێتە بۆ كەلوپەلەكان، لە داهاتووویەكی نزیكدا بەهۆی پلاكە زیرەكەكان گۆڕانكاری نوێ لە سیستەمی ئامێرە كارەباییەكاندا روو دەدا. پێویست ناكا هەستی تەلەڤزیۆنەكە لە پلاكەوە بكوژینەوە، یان سەلاجە و موبەریدەكە پێبكەیەوە. هەر لەسەر مۆبایلەكەی خۆت دەتوانی كۆنترۆڵی گشت ئامێرەكان بكەی..
ئامێری (Echo flex) كە لەلایەن ئامازۆنەوە بەرهەم هاتووە، لە پلاكی كارەبا دەخرێ و دەكرێ هەم لەرێگای مۆبایلەوە و هەم بەدەنگی خۆت فەرمان بە هەڵبوون و كوژانەوەی ئامێرەكان بكەی.
ئەركی ئامێرەكە هەر ئەوە نییە كۆنترۆڵی ئامێرەكان بكا، بەڵكو دەتوانێت ئەو ئامێرانەی پێویستیان بە بارگاوی كردن (شحن) هەیە، بارگاویان بكا. جگەلەوەش سپیكەرێكی تایبەتی تێدایە دەتوانێ لەگەڵ مۆبایلەكەی خۆت پەیوەندی بدەی.
Top