چۆن فیلمی سەر كاسێتەكان بخەینە سەر كۆمپیوتەر؟

چۆن فیلمی سەر كاسێتەكان بخەینە سەر كۆمپیوتەر؟
فیلمی كاسێتیش چووە ناو ئەرشیفی مێژووی ئامێرەكانەوە! ڤیدیۆش هاتە ناو ریزی قەوانی گرامافۆنەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەزانم زۆربەمان فیلمی كاسێتمان ماوە. هەندێك لە فیلمەكان گرنگترین یادگارییەكانی ژیانیان تۆمار كردووە. ئەگەر هەتا ئێستا فیلمەكانت نەگۆڕین بۆ DVD یان نەتهێناوەتە سەر كۆمپیوتەر و بە دیجیتالیت نەكردوون، ئێستا هەنگاو بنێ..
بۆ ئەوەی كاسێتەكان بگۆڕی بۆ دیجیتالی دەبێ لەسەرەتادا چاوێكیان پێدابخشێنیەوە، بزانە لە كوێ پچڕانی و تێكچوونی هەیە، ئەوانە بە تێپ چاك بكەوە، پاشان ئەگەر هەست بەوە دەكەی كەڕووی هێناوە، دەستی پێدابێنە و كەڕووەكەی لێبكەوە.. پاشان ئەم هەنگاوانە بگرە بەر.
پێویستە پێش هەموو شتێك ئامێرێكی ڤیدیۆ كاسێتت هەبێ بۆ ئەوەی كاسێتەكەی پێ لێبدەی، پاشان كێبڵێكی تایبەت بە گۆڕینی كاسێتەكان لە ڤیدیۆكاسێتەكە و كۆمپیوتەرەكە دابنێی. دواتر پرۆگرامێكی تایبەت بە گۆڕینی فیلمی كاسێت بۆ دیجیتالی لەسەر كۆمپیوتەر دابەزێنی و بەهۆیەوە فیلمەكانی سەر كاسێتەكە دەگوازرێنەوە بۆ سەر كۆمپیوتەر..
Top