دۆشكچەیەكی تایبەتی ماوس

دۆشكچەیەكی تایبەتی ماوس
دۆشكچەی ماوس (pad mouse) بەو پارچەیە دەگوترێت كە دەخرێتە ژێر ماوس بۆ ئەوەی كە پیس نەبێت و لە كاتی كاركردندا نەخزێت. بە زۆری دۆشكچە ماوسەكان پارچەیەكی ئیسفەنجی یا چەرمین.
لەم رۆژانەدا كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئامێری تەكنەلۆژیای نوێ دۆشكچەیەكی ماوسی بەرهەم هێناوە كە هەم ماوسەكەی لەسەر دادەنرێ و هەم دەكرێت مۆبایل شەحن بكاتەوە.
دۆشكچەكە بە جۆری Pennline Deskmo ناسراوە و لە چەرم دروستكراوە. كێشی كەمە، جگە لەوەی كە ماوسی لەسەر دادەنرێ دەكرێت ماوسیش سوودی لێوەربگرێ و شوێنی تۆچ پەد دەگرێتەوە.
Top