كەی پادێك بە دوگمەی بەرجەستەوە

كەی پادێك بە دوگمەی بەرجەستەوە
كەی پاد (keypad) چ ئامێرێكە و بە چ مەبەستێك سوودی لێوەردەگیردرێ؟ كەی پاد یا دۆشەكچەی دوگمە، بەو ئامێرە دەگوترێ كە بەمەبەستی یاریكردنی ئەلكترۆنی لەبری دەسكی گەیم، یا ماوس بەكار دێت. Keypad كیبۆردێكی بچووكە، هەمووی لە چەند دوگمەیەك پێكهاتووە.
كۆمپانیای رێزەر كە ناسراوترین كۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی ئامێری تایبەت بەگەیمە، لەم ماوەیەدا كەی پادی جۆری Tarlarus pro ی بەرهەم هێنا، ئەم كەیپادە دوگمەكانی بەرجەستە و ئیپتیكالین.
فەرمانەكان بەپێی ئەو زەختەی دەیخەیە سەر دوگمەكان ئەنجام دەدرێن. بەكارهێنەر بە ویستی خۆی دەتوانێ گۆڕانكاری بەسەر دوگمەكاندا بكا. كەیپادی ناوبراو 32 دوگمەی هەیە، لەگەڵ گۆیەك بۆ پەنجەی گەورە. هەشت پرۆفایلی جیاوازی تێدایە كە بە دوگمەی لاتەنیشتی كەی پەدەكە بەخێرایی دەتوانی لە پرۆفایلەكە بچی بۆ یەكێكی دیكە.
Top