لە هەر شوێنێكی جیهان بی ئەنتەرنێتت دەبێ

لە هەر شوێنێكی جیهان بی ئەنتەرنێتت دەبێ
كاتێك لە وڵاتێكەوە دەچی بۆ وڵاتێكی دیكە، ناچاری یا سیم كارتی ئەو وڵاتە بەكار بێنی، یا لە شوێنێك بی كە لە بۆ سوود وەرگرتن لە ئینتەرنێت لە وای-فای سوود وەربگری..
ئەگەر سیمكارتی وڵاتەكەی خۆت بۆ وڵاتێكی دیكە بەری لەوێ تێچووكەی چەند بەرابەر زیاد دەبێ. لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە تۆڕی مۆبایلی وڵاتەكەت لەگەڵ ئەو وڵاتەی كە بۆی دەچێ رۆمینگی نەبێت. بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە.. دەكرێت ئامێری tern 4G بەكار بێنی. ئامێرێك لە هەموو شوێنێكی جیهان بە نرخێكی گونجاو ئینتەرنێتت بۆ دەستەبەر دەكا.
دەكرێت لە یەك كاتدا 8 ئامێری دیكەش لێی سوودمەند بن. واتە بنەماڵەیەك لە گەشت كردندا دەتوانن سوودی لێوەربگرن. نرخی ئینتەرنێتی ئامێرەكەش بە بەراورد بە زۆر هێڵی دیكە هەرزانترە، لە رۆژێكدا دۆلارێك زیاتر یا كەمترە..
لەگەڵ هەموو سیستەمێكیش دەگونجێت، جگە لەوەش خێرایی ئینتەرنێتەكەشی گونجاوە. شەحن دەكرێتەوە و هەتا ماوەیەكی زۆر شەحنی دانابەزێت..
Top