ئامێرێك بۆ دەستكاری كردنی وێنە و ڤیدیۆ

ئامێرێك بۆ دەستكاری كردنی وێنە و ڤیدیۆ
پرۆگرامەكانی تایبەت بە دەستكاری كردنی وێنە وەك لایت رۆم و فۆتۆشۆپ یا پرۆگرامەكانی تایبەت بە دەستكاری كردنی فیلم وەك پرۆگرامی پرێمێر و هاوشێوەكانی، هەمیشە لە رێگای كۆمپیوتەرەوە كۆنترۆڵ كراون. واتە ئەگەر نیازت هەبێ وێنەیەك دەستكاری بكەی هەر لە خودی پرۆگرامەكەدا ئەركەكە ئەنجام دەدەی. بەڵام ئێستاكە ئامێرێك بەناوی Creative Tool بەرهەم هاتووە، كە هەروەك لە وێنەكەدا دیارە پڕە لەو دوگمەی تایبەت كە هەركام لەوانە ئەركێك یا چەندین ئەرك ئەنجام دەدەن.
كاركردن بە پرۆگرامەكە وا دەكات كاری گرافیك و مونتاژی فیلم زۆر ئاسان بێت. بە ئامێرەكە بە ویستی خۆت دوگمەكان بۆ هەر ئەركێك كە مەبەستە دایبنێی.
لە بەشی ناوەندی ئامێرەكەدا شاشەیەكی بازنەیی هەیە كە دوو ئەرك ئەنجام دەدات، وەك شاشەیەكی لەمسی بۆ كۆنترۆڵ كردنی هەمووی پرۆگرامەكە، واتە وەك ماوسێك. هەروەها بۆ رێكخستنی رەنگی وێنەكان و ئەركی دیكەش..
Top