دەفتەری دیجیتالی بۆ یادداشت
لەو كاتەوە ئامێرە دیجیتالییەكان گشتگیر بوون و پەرەیان سەند، هەموو ئامێرێك بوو بە دیجیتالی دەفتەرچەی یادداشتی خۆی لە نێو ئامێرەكاندا دیتەوە.
هەندێك كۆمپانیا هەر زوو دەفتەرچەی تایبەت بە یادداشتیان بە شێوەی ئەلكترۆنی بەرهەمهێنا.. بۆ زانیاری زیاتر، دەفتەرچی یادداشت كردنی دیجیتالی جیاوازی هەیە لەگەڵ تەبلێت.
كۆمپانیای شارپ نوێترین دەفتەرچەی یادداشتی بەرهەمهێنا كە بە جۆری WG-PN1 ناسراوە. ئەم دەفتەرچەیە 6 ئینجە و لە جۆری e-inkە.
هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی دەفتەرچەكە ئەمانەن:
- سایزەكەی 15,7 سم لە 11,4 سم دایە.
- كێشەكەی تەنیا 210 گرامە.
- رەنگی رەشە.
- لە رێگای USB-C شەحن دەكرێتەوەو تا دە رۆژ شەحنی دانابەزێت.
- دەتوانێت 7000 لاپەڕە لەخۆیدا رابگرێ و هەتا 9 ساڵیش دەیانپارێزێ.
بەكارهێنەران دەتوانن داتاكان بە فۆرماتی وێنە بۆ كۆمپیوتەر بگوازنەوە.