دەستبەندێكی سمارت و تایبەتمەندییەكانی
كۆمپانیای huwawi لەگەڵ خستنەڕووی مۆبایلی (لایت 20) مەچەكبەندی (honor band 5i)یشی خستەڕوو.
ئەوەی كە دەستبەندی ناوبراو جیا دەكاتەوە لەوانی دی ئەوەیە كە بە ئاسانی و شەحن دەبێتەوەو بەهەمان كەلێنی USBی كە زۆربەی ئامێرەكان هەیانە.
شاشەی دەستبەندەكە لە جۆری TFT تەواو رەنگییە. قەوارەكەی كەمتر لە یەك ئینجە.
هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی دەستبەندە سمارتەكان هەیانە، ئەم دەستبەندەش هەیەتی لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی نوێ وەك، پێوانی رێژەی ئوكسیژن لە خوێندا، نیشاندانی لێدانی دڵ، كۆنترۆڵ كردنی ئەو گۆرانیانەی لەسەر مۆبایلەكە گوێیان لێدەگری، تۆماركردنی چۆنییەتی خەوتن. لەگەڵ هەموو ئەو تایبەتمەندییانەشدا چاودێری بەسەر 9 حاڵەتی وەرزشكردندا بەشێكن لە تایبەتمەندییەكان.
دەستبەندی ناوبراو تا قوڵایی 50 مەتر لە ئاودا كێشەی بۆ نایەتە پێش. لەگەڵ هەر شەحنكردنەوەیەكیش هەفتەیەك هەتا 9 رۆژ دەتوانرێ سوودی لێوەربگیرێت.