كۆمپیوتەرێك لە پەنجەكانتدا جێی دەبێتەوە

كۆمپیوتەرێك لە پەنجەكانتدا جێی دەبێتەوە
شارەزایان و زانایانی بواری كۆنینەناسی دەڵێن، مرۆڤەكان لەسەرەتاوە قەوارە و بێچم و شێوازیان جودا لەوەی ئێستا بوو، گەورەتر و زەبەلاحتر بوون.. رەنگە بۆ كۆمپیوتەرەكانیش كە لە زۆر روەوە وەك مرۆڤ دەچن، هەروابێ. ئەگەر ئاوڕێك وە رابردوو بدەینەوە، دەبینین كۆمپیوتەرەكانی دەیەكانی رابردوو گەورە و زەبەلاح بوون، بە بەراورد بەو كۆمپیوتەرانەی ئەو سەردەمە زۆر جیاواز بوون. ئێستا چەند ساڵێكە كۆمپیوتەرەكان لەوەش بچووكتر دەبنەوە.. بۆ نموونە كۆمپیوتەری جۆری iLife MP8 كە لە پەنجەكانتدا جێی دەبێتەوە.
كۆمپیوتەری ناوبراو رەنگە بچووكترین كۆمپیوتەر بێت تا ئێستا بەرهەم هاتبێ. ئەم كۆمپیوتەرە نوێترین سیستەمی مایكرۆسۆفت واتە ویندۆز10ی لەسەرە. زۆر بچووكترە لە كۆمپیوتەری بچووكی ئەنتەل كە بە جۆری NUC ناسراوە.
كۆمپیوتەری ئاماژە پێكراو هاردەكەی 64 گیگابایتە. رامەكەشی چوار گیگابایتە. پەنكەیەكی تایبەتی هەیە بۆ فێنك كردنەوەی ئامێرەكانی. شوێنێكی USB Type-c و دوو كەلێنی USB3 هەیە، شوێنێكیش بۆ دانانی كێبڵی HDMI كە بۆ پەیوەندی لەگەڵ تەلەڤزیۆنە نوێیەكان دەگونجێت.
Top