لاپتۆپە دوو شاشەكەی ASUS

لاپتۆپە دوو شاشەكەی ASUS
ئەمساڵ ساڵی ئامێرە دوو سكرینەكان بوو، مۆبایلی دوو شاشە لەلایەن چەندین كۆمپانیاوە بەرهەم هاتن، هەروەها كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ هەوڵیاندا بۆ بەرهەمهێنانی لاپتۆپی دوو سكرینیش.
دوو شاشەیی رەنگە بۆ مۆبایل زۆر پێویست نەبێت، بەڵام بەراستی بۆ لاپتۆپ تا رادەیەكی زۆر پێویستە، بەتایبەتی ئەگەر نیازت هەبێ لە یەك كاتدا دوو پرۆگرام بكەیەوە.
كۆمپانیای Asus لاپتۆپی دوو سكرینی خۆی بەناوی Zenbook Pro Duo بەرهەم هێنا. لەو لاپتۆپەكەدا لە دوو شاشەی 4K لەمسی سوود وەرگیراوە.
تەنیا دوو شاشەكەی سەرنجت راناكێشێ، بەڵكو بەهێزی پارچەكانیشی لەجێگای خۆیدایە. سیستەمی core i9، رامی 32 گیگابایتی و یەك ترابایتی زەینی SSD بەشێكن لە پێكهاتەی ئەم لاپتۆپە گرنگە جووت سكرینە.
بۆ كۆنترۆڵ كردنی شاشە لەمسییەكان قەڵەمێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە گرنگی خۆی هەیە. كێشی لاپتۆپەكە دوو كیلۆیە.
Top