كۆداكۆپتەرێك دەچێتە ژێر ئاویشەوە

كۆداكۆپتەرێك دەچێتە ژێر ئاویشەوە
كۆداكۆپتەر یا فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان، ئەوە فڕۆكە بچووكانەن كە بەئاسماندا دەفڕن و زۆر ئەرك ئەنجام دەدەن، بەرچاوترین ئەركیشیان فیلم و وێنەهەڵگرتنە.
كۆمپانیایەكی چینی فڕۆكەی بچووكی لەو فڕۆكانە بەرهەم هێناوە بەناوی (titan) و جیاوازە لە گشت كۆداكۆپتەرێك. فڕۆكەی ناوبراو جگە لەوەی كە بە ئاسماندا دەفڕێ و فیلم هەڵدەگرێتەوە، دەتوانێت بچێتە قوڵایی دەریاكانیش و هەتا 150 مەتر دەچێە قوڵاییەوە و لەوێوە فیلم بە كوالیتی K4 دەگرێت. ئامێرێكی وا دەتوانێت زانیارییەكی زۆر لە دەریاكان و لە قوڵایی زەریاكان بەدەست بێنێ و ئەو شوێنانەی مەلەوانەكان ناتوانن بۆی بچن ئەوان دەتوانن.
كۆداكۆپتەرەكە كێشی 907 گرامە و لە ژێر ئاودا دەبێتە 408 گرام، رۆبۆتەكە جگە لە ئەركی فیلم هەڵگرتنەوە بەهۆی باسكێك كە هەیەتی دەتوانێت شتێكی 7 كیلۆیی لە ژێر ئاو هەڵبگرێت و بیهێنێتە دەرەوە.
Top