كاتژمێری زیرەك بۆ مەلەوانی
![كاتژمێری زیرەك بۆ مەلەوانی](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/katzmeryzerakbomalaeane.jpg )
گارمێن لەم ماوەیەدا نەوەی دووەمی كاتژمێری زیرەكی خۆی واتە swim 2ی خستەڕوو. كاتژمێرێك كە زیاتر بۆ وەرزشیە ئاوییەكان سوودی لێوەردەگیردرێ. تایبەتمەندییەكی ئەم كاتژمێرە ئەوەیە كە لەكاتی مەلەكردن و لە قوڵایی ئاویشدا لێدانی دڵی بەكارهێنەرەكەی نیشان دەدا. زۆر لە كاتژمێرە زیركەكان ناتوانن لە قوڵایی ئاودا لێدانی دڵ نیشان بدەن.
یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی كاتژمێری swim 2 تایبەتمەندی auto-restە، ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەوە دێت كە مەلەوان ئەو كاتەی كە پێویست دەكات پشوو بدات، كاتژمێرەكە ئۆتۆماتیكی خۆی بوەستێ و پێویست نەكات بە دەست رایبگری. لە مەلەوانگەدا بە ئاسانی دەكرێت، مەودای رۆیشتوو، لێدانی دڵ و هەروەها چۆنییەتی مەلەكە نیشان بدات. جگە لە مەلە، بۆ وەرزشەكانی راكردن و پایسكل لێخوڕینیش دەگونجێت.. هەنگاو پێوان، چۆنیەیتی خەوتن و چاودێری سترێس و نیگەرانیش بەشێكی دیكەی كاتژمێرەكەن. شەحنی كاتژمێرەكە هەتا حەوتوویەك دانابەزێت.