پرۆگرامی دابینكردنی ئەمنییەت بۆ ئینتەرنێتی ماڵەوە

پرۆگرامی دابینكردنی ئەمنییەت بۆ ئینتەرنێتی ماڵەوە
ئەگەر تۆ یەكێك بی لە سەرپەرشتیارانی ماڵەوە، یان بەرپرسی ئیدارەیەك، حەز دەكەی چاودێری لەسەر ئینتتەرنێتی گشتی ماڵەوە یان نووسینگەكە دابنێی.
بۆ روونكردنەوەی زیاتر ئەگەر تۆ گرنگی بە ئەمنییەتی ئەندامانی ماڵەوە بەتایبەتی منداڵەكان دەدەی كە سەر بە هەر سایتێكدا نەكەن و لە هەر تۆڕێكی كۆمەڵایەتیدا بەشدار نەبن، ئەوە پێویست پرۆگرامێك بۆ مۆنتیرینگ واتە چاودێری گشتی ئینتەرنێت لەسەر كۆمپیوتەرەكەی خۆت دابنێی.
گەلێك پرۆگرامی لەو بابەتە هەن كە HomeGuard Activity Monitor یەكێكە لەو پرۆگرامانە.
پرۆگرامی ناوبراو بەكارهێنانی ئاسانە. سەرپەرشتیاری ئینتەرنێتەكە دەتوانێت، بۆ هەر كام لە ئەندامان و بەشداربووانی تۆڕێكی وای-فای سنوور دابنێ، یان ئەو ماڵپەڕانەی كە دەزانێ زیانیان هەیە دایان بخا.
دەتوانێ فیلم لە سیستەمی هەركام لە ئەندامەكان هەڵبگرێتەوە، هەموو دەنگ و رەنگیان تۆمار بكات. ئەو یاری و پرۆگرامانەی كە پێیوایە زیانی بۆ ئەوان هەیە دایان بخا. پرۆگرامەكە لەگەڵ هەموو سیستەمێك دەگونجێت.
Top