راوتەرێك بۆ وای-فای 6

راوتەرێك بۆ وای-فای 6
راوتەر، ئامێری بڵاوكردنەوەی هێڵی ئینتەرنێت وەك زۆربەی ئامێرە دیجیتالییەكانی دیكە گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە، كە سیستەمی مۆدێمی ئینتەرنێت لە وای-فای 4ەوە گەیشت بە وای-فای 6، راوتەری وا بەرهەم هاتن كە لەگەڵ ئەو سیستەمە بگونجێت.
كۆمپانیای TP-link لە بواری بەرهەمهێنانی راوتەردا زۆر ناسراوە. لەم ماوەیەدا راوتەری جۆری AX3000 بەرهەم هێنا، ئەم راوتەرە چوار چەنەڵی وای-فای 6 بڵاودەكاتەوە. خێراییەكەی 5 گیگاهێرتزە. خێراییەكەی 2402 مێگابایت لەچركەیەكدایە. شوێنی دانانی چوار كێبڵكی LAN هەیە هەروەها شوێنێك بۆ دانانی USB پرینتەر و میمۆری.
Top