تویۆتا و ئۆتۆمبیلی بێ شوفێر

تویۆتا و ئۆتۆمبیلی بێ شوفێر
كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی لەم ماوەیەدا نوێترین ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێری خۆی خستەڕوو. ئۆتۆمبیلی جۆری LQ كۆمپانیای ناوبراو، لەریزی سەرنجراكێشترین ئۆتۆمبیلە بێ شوفێرەكان دێتە ژمار..
هەرچەندە ئەو ئۆتۆمبیلە لە ساڵی 2017ەوە دروستكراوە و لە پێشانگای ساڵانەی لاس و گاسدا نیشان درا، بەڵام ئەمساڵ تویۆتا گۆڕانكاری بەسەرداهێنا و هەندێك شتتی دەستكاری كرد.
لەو كاتەیدا كە شوفێری لەسەر نییە، سیستەمێكی هۆشی دەستكرد بەناوی Yui ئەركی لێخوڕین ئۆتۆمبیلەكە لەئەستۆیە.
تایبەتمەندییەكی گرنگ لەو ئۆتۆمبیلەدا (Digital Micromirror Device)ە. لەم سیستەمەدا چراكانی پێشەوە پێكهاتووە لە یەك ملیۆن ئاوێنەی وردیلە، ئەركیان ئەوەیە كە لەسەر جادەكە هێماكانی تایبەت بە لێخوڕین نیشان بدەن.
ئۆتۆمبیلەكە بۆ چوار كەس گونجاوە، ئەوپەڕی خێرایی 300 كلیۆمەترە. گرنگترین و بەرچاوترین ئەركی ئۆتومبیلەكە ئەوەیە كە غازی ئۆزۆن دەكاتە ئۆكسیژن.
Top