چاویلكــەی وەرگێڕ

چاویلكــەی وەرگێڕ
چاویلكەكانیش بوون بە زیرەك و سمارت، ئیدی چاویلكە هەر ئەوە نییە كە بەرچاو روونی و دیدی باشتر بۆ بەكارهێنەركەی بخولقێنی، بەڵكو ماڵپەڕەكانی بۆ دەكاتەوە و گۆرانی بۆ لێدەداو هەواڵەكانی بۆ دەخوێنێتەوە... لە نوێترین چایلكەی زیرەكیشدا كە بەرهەمی كۆمپانیای Vuzixە چاویلكە كاری وەرگێڕانیش دەكا.
گروپی وەرگێڕانی خێرای zoi meet بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای vuzix چاویلكەیەكیان بەرهەم هێناوە كە كاری وەرگێڕان بە 12 زمان دەكا. وەرگێڕانەكان نەك بە دەربڕین بەڵكو بە دەقیش نیشان دەدا. لەكاتێكدا كە یەكێك دەدوێ ژێر نووسی قسەكانی لەسەر شاشە بچووكەكەی چاویلكەكە نیشان دەدرێ.
زمانەكانی ئینگلیزی و ئیسپانی و عەرەبی و ئەلمانی و و چینی... بەشێكن لەو زمانانە كە چاویلكەكە كاری وەرگێڕانیان بۆ دەكا. گۆیا وەرگێڕانی چاویلكەكە لە وەرگێڕانی گوگل گلاس و ماجیك لاپ ئاسانترە..
Top