لاجتیك گروپ بۆ كۆڕ و سیمینارەكان

لاجتیك گروپ بۆ كۆڕ و سیمینارەكان
لاجتیك گروپ دەكرێت لە ریزی باشترین ئامێرەكانی تایبەت بە ڤیدیۆ كۆنفرانس دابندرێ، وەك وانە وتنەوە لە رێگای دوورەوە، یا گوێگرتن لە سیمینارە و كۆڕەكان لە رێگای دوور..
لاجتیك گروپ Logitech Group كە خۆی پێك دێت لە چەندین ئامێر كە پێكەوە كار دەكەن وەك: كامێرایەكی كوالیتی بەرز بە كێشی 585 گرام و وێنەگرتن بە فول ئیچ دی و توانای سووڕان بە هەموولایەكدا، زومی 5 بەرابەر. سپیكەرفۆن بە كێشی 1223 گرام. ریمۆتێك لە رێگای دوورەوە.
سپیكەر قۆن رۆڵی سەرەكی بۆ پەیوەندییەكان دەگێڕێ، ئەم ئامێرە جگە لە سپیكەر خاوەنی چوار مایكە. توانای وەرگرتنی دەنگی لە 9 مەترییەوە هەیە.
كاتێك Logitech Group دادەنێی ئۆتۆماتیكی لەگەڵ زۆربەی خزمەتگوزاری تۆڕەكانی پەیوەندی گرتنی دەنگ و رەنگ وەك، سكایپ، زوم، فیوز، كانێكت، گوگل میت....تاد دەگونجێت.
Top