چوارچێوەی زیرەك بۆ چاویلكە

چوارچێوەی زیرەك بۆ چاویلكە
ئەو ماوەیە خەرمان بەرەكەتی كۆمپانیای ئامازۆن بوو، چونكە لەیەك كاتدا چەندین ئامێری خۆی خستەروو، یەكێك لەو ئامێرانە كە سەرنجێكی زۆری لەسەر بوو، چوارچێوەیەكی چاویلكەی سمارت بوو. هەتا ئێستا زۆرتر چاویلكەی زیرەك بەرهەم هاتووە، واتە ئەو چاویلكانەی كە جامەكەیان شاشەیەكە و هەم فیلم نیشان دەدەن و هەم دەتوانی ماڵپەڕەكان بكەیەوە. ئەوە یەكەمجارە كە چوارچێوەی سمارتی تایبەت بە چاویلكە بەرهەم دێت.
ئەم چوارچێوەیە بە جۆری Echo Frame ناسراوە. بەكارهێنەر دەتوانێت بە ویستی خۆی جامی بۆ دابنێ.
چوارچێوە سمارتەكە لە سیستەمی دەنگی زیرەكی ئەلكیسا سوود وەردەگرێ. واتە دەكرێت پرسیاری لێبكەی و ئەویش لە ئینتەرنێت بە دوای وەڵامەكەدا بگەڕێ، بۆ نمونە پرسیاری كەش و هەوا یان خوێندنەوەی هەواڵەكان، یان بڵاوكردنەوەی گۆرانی و مۆسیقا.
لە چوارچێوەكەدا 4 بڵندگۆ هەیە و لەگەڵ مایكێك. جگە لەو زانیاریانەی لە ئینتەرنێت وەریدەگرێ، بەكارهێنەر دەتوانێ بە دەنگی خۆی گلۆپە زیرەكەكانی ماڵەوە بكوژێنێتەوە یان هەڵیان بكا.
چوارچێوەكە لە مۆبایل پەیوەند دەدرێ و پەیامەكانی سەر مۆبایلەكە رادەگەیەنێ.
Top