پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فیلمە كاسێتەكان بۆ DVD

پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فیلمە كاسێتەكان بۆ DVD
كاسێتە ڤیدیۆییەكان بوون بە مێژوو، ئێستا نە ڤیدیۆیەكان دەبیندرێن و نەكاسێتەكان.. ڤیدیۆ CD و DVD و پاشان بلورەی شوێنی گرتەوە..
بۆ گۆڕینی فیلمە كاسێتەكان جگە لە كەرەستەی پێویست دەبێ پرۆگرامی تایبەت بەو بوارەشت هەبێ، یەكێك لەم پرۆگرامانە، پرۆگرامی Honestech VHS to DVD یە. پرۆگرامێك كە بە ئاسانی بەهۆیەوە دەكرێت فیلمە كاسێتەكان بۆ فۆرماتی دیجیتالی بگۆڕدرێن.
بۆ ئەم كارە پێویست دەكات ئامێری ڤیدیۆیەكەتان لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند بدەن و پاشان بە سوود وەرگرتن لەو پرۆگرامە فۆرماتەكەی بگۆڕن.
بەهۆی پرۆگرامەكە دەكرێت مینۆی تایبەت بە فیلمەكان دروست بكەی و بیكەی بە DVD.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- رێكخستنی كاتی تۆماركردن
- بوونی سەدان ئێفێكتی جۆراوجۆر لە مینۆكاندا بۆ DVD.
- رێكخستنی ئاسان لەسەر فایلەكان.
- گۆڕینی فۆرماتەكان بۆ پلەی ستەیشن و ئایپاد.
- تۆماركردنی دەنگ
- پشتیوانی كردن لە DVD دوو لایەكان.
Top