كیبۆردێك توانا و دیزاینێكی سەرنجڕاكێش

كیبۆردێك توانا و دیزاینێكی سەرنجڕاكێش
لۆجیتیك لەم ماوەیەدا نوێترین بەرهەمەكانی خۆی كە ماوس و كیبۆردێك بن خستنەڕوو، هەم ماوسەكە و هەم كیبۆردەكە جگە لەوەی ستایلێكی سەرنج راكێشیان هەیە، تواناكەشیان بەرچاوە.
كیبۆردی جۆری MX Keys هەم خێراییەكی زۆری هەیە و هەم پەنجەكان ئازار نادا. دوگمەكانی كیبۆردەكە هەركام گلۆپی رووناكی خۆیان هەیە و بۆیە لە شوێنی تاریكیشدا بۆ تایب كردن كێشە دروست نابێت. هەستەوەرێكی تایبەتی تێدایە هەركاتێك پەنجەكانی بەكارهێنەر لە كۆبۆردەكە نزیك بوونەوە هەست پێدەكات، هەستەوەرێكی رووناكیشی تێدایە رووناكی دوگمەكان لەگەڵ رووناكی شوێنەكە دەگونجێنێ.
كیبۆردەكە شەحن دەكرێتەوە و لە هەر شەحنكردنەوەیەكیشدا هەتا 10 رۆژ شەحنی دانابەزێت، ئەگەر رووناكی ژێر دوگمەكان بكوژێنەوە هەتا پێنج مانگ پێویستی بە شەحنكردنەوە نییە. كیبۆردەكە نە تەنیا بۆ كۆمپیوتەر بەڵكو بۆ زۆربەی ئامێرەكانی دیكە، وەك مۆبایل و تەبلێتیش دەگونجێ. كێشی كیبۆردەكە 810 گرامە. فۆمێكی تایبەتی تێدایە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر لەكاتی تایب كردندا بەری دەستی ئازاری پێنەگات.ماوس و كیبۆردی لۆجتیك لەگەڵ هەموو سیستەمەكان دەگونجێن.
Top