دوگمەكانی ئەپل بۆ دۆزینەوەی كەلوپەلەكان

دوگمەكانی ئەپل بۆ دۆزینەوەی كەلوپەلەكان
سویچ و كلیلەكانت لێ ون دەبن، یا جزدان و شتە گرانبەهاكانت ون دەكەی، یا لەكاتی گەشتكردندا نازانی شتەكانت لە كوێ داناوە؟ لە سەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا چارەسەری ئەمانە ئاسانە..
لەمێژە شتی بچووك واتە ئامیرۆكەی تایبەت بە دۆزینەوەی كەلوپەلەكان بەرهەمهاتووە، كە وەك دوگمە یا لەزگە شتە بایەخدارەكان دەدرێ و هەركات جێهێشتن و لێیان دووركەوتیەوە، ئەوە مۆبایلەكەت زەنگ لێدەدا و شوێنی شتەكە لەسەر شاشەكە نیشان دەدا.
(ئەپل)یش لەم دواییەدا ئامیرۆكەی تایبەت بە دۆزینەوەی شتە گرانبەهاكانی بەرهەم هێناوە. كە وەك دوگمە دەچن ئەو دوگمانە لەلایەن ئەپلكەیشنی find my apple كە لەسەر مۆبایلی ئایفۆن دادەبەزێت، شوێنی شتە بزربووەكان دەستنیشان دەكات.
تەنانەت بە كردنەوەی ئەكاونتێكی تایبەتی لە ماڵپەڕێك كە بۆ ئەم مەبەستە دروستكراوە دەتوانی شوێنی كەلوپەلەكانت ببینی. ئەگەر بەكارهێنەرێك نەیتوانی شتە گرانبەهاكەی نەدۆزیەوە بەهۆی دووركەوتنەوەی لە شوێنەكە یا بەهەر هۆیەك، دەتوانی هێمای ون بووی بۆ دابنێ، ئەگەر كەسێكی دیكە ئەو شتە بدۆزێتەوە دەتوانێ بە ئاسانی بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە.
Top