تایبەتمەندی كاتژمێرە زیرەكەكەی هواوی

تایبەتمەندی كاتژمێرە زیرەكەكەی هواوی
هواوی (Huawei) لەم ماوەیەدا نوێترین كاتژمێری هۆشمەندی خۆی خستەڕوو، كاتژمێری زیرەكی جۆری Watch GT2 وەك گشت كاتژمێرە هۆشمەندەكانی دیكە زیاتر تایبەت كراوە بە كاری وەرزش و جوڵە و لەشجوانی..
كاتژمێرە زیرەكەكەی هواوی پێچەوانەی كاتژمێرە زیرەكەكانی دیكە لە سیستەمی بەگەڕیخەڕی تایبەت بەخۆی سوود وەردەگرێ، واتە سیستەمی LiteOS. دوای ئەوەوی كە ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر بەرهەمەكانی هواوی و گوگڵ خزمەتگوزارییەكانی خۆی لەگەڵ هواوی هەڵپەسارد و گرفتی بۆ دروست كرد، هواوی ناچار بوو لە سیستەمێكی تایبەت بەخۆی سوود وەربگرێ..
كاتژمێری جۆری Watch Gt2 بە دوو سایزی جیا بەرهەم هاتووە، هەتا دوو هەفتەش وزەی دانابەزێت. جۆری 46 ملمی كاتژمێرەكە شاشەكەی 1.39 ئینجە و بە گەشی و روونی OLED. جۆری دووەمیان كە بچووكترە 42 ملمە و شاشەكەی جۆری 1.2 ئینجە و ئەویش OLEDیە.
هەردوو جۆرەكە سیتسەمی بلوتوسیان لەسەرە، هەستەوەری لێدانی دڵ و GPSیان تێدایە.
كاتژمێری سمارتی ئاماژە بۆ كراو لە قوڵایی 50 مەتر ئاودا تا ماوەی دە خولەك خۆڕاگرن. لەو كاتەدا هەستەوەركان چالاك دەبن تا كاتژمێرەكە بەباشترین شێوە چالاكیە وەرزشیەكانی بەكارهێنەرەكەی بخاتە ژێر چاودێری. بەكارهێنەر بە ئاسانی دەتوانێ بەهۆی كاتژمێرەكەوە وەڵامی پەیوەندییەكان بداتەوە، تەنانەت گەر 150 مەتر لە مۆبایلەكەش دووربكەوێتەوە.
هەتا دووهەفتە شەحنی دانابەزێت، بەڵام لەو كاتانەی GPS كراوەیە یان گوێ لە مۆسیقا دەگری، بە 30 كاتژمێر شەحنی دادەبەزێت. 15 حاڵەتی وەرزشی تێدایە، وەك راكردن، پیاسەكردن، شاخەوانی، پایسكل لێخوڕین و مەلەكردن، هەڵگرتنی قورسایی...تاد ئەم حاڵەتانەن كە لەكاتژمێرەكەدا هەیە.
میمۆری كاتژمێرەكە دوو گیگابایتە، ئەمەش بۆ هەڵگرتنی 500 گۆرانی تەواوە و لەكاتژمێرێكیش هەر ئەوەندە چاوەڕوانی دەكرێت.
Top