سەرنجێك لەسەر لاپتۆپێكی بەهێز

سەرنجێك لەسەر لاپتۆپێكی بەهێز
لە پێشانگای ساڵانەی IFA2019 دا كۆمپانیای ACER نوێترین لاپتۆپی خۆی بەناوی (Acer ConceptD 9 Pro) خستەڕوو، لاپتۆپێك كە دەكرێ بەبەهێزترین لاپتۆپی كۆمپانیای ناوبراو دابندرێ.
بەرهەمەكانی جۆری ConceptD كۆمپانیای ئایسەر، بۆ كەسانی ئاسایی بەرهەم نایەن و بەڵكو بۆ خاوەن پیشەكانن، وەك بەرهەمێنی فیلم و كاری مۆنتاژ و گرافیك، یا نەخشەسازی و كاری رێكخستنی مۆسیقا، یا بۆ ئەوانەی كاری گەیم دەكەن.
لاپتۆپی (Acer ConceptD 9 Pro) شاشەكەی 17.3 ئینجە، كوالیتی روونی و گەشیەكەی UHD K4ە و بە هەموو لایەكدا دەسوڕێت و دەكرێت وەك تەبلێتێكیش سوودی لێوەربگیردرێ.
لاپتۆپەكە لە پرۆسیسەری جۆری core i9ی كۆمپانیای ئەنتەل سوود وەردەگرێ، لەگەڵ كارتی گرافیكیەكی زۆر 16 گیگابایتی ئەنۆڤیدیا. كیبۆردەكەی بە ویستی بەكارهێنەر دوگمەكانی دەستكاری دەكردرێن.
قەڵەمی لەمسی تایبەت بەخۆی تێدایە و كاتێك شاشەكە دەكەوێتە سەرەوە و وەك تەبلێتی لێدێ، ئەوكات دەكرێ سوودێكی زۆر لە قەڵەمەكە وەربگیردرێ. رامەكەی 32 گیگابایتە.
Top