پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی مۆبایل لەسەر كۆمپیوتەر

پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی مۆبایل لەسەر كۆمپیوتەر
كۆمپیوتەر و مۆبایل ئەگەرچی دوو ئامێری لێكجیان، بەڵام زۆر شت پێكەوەیانەوە دەبەستێتەوە، مۆبایل كۆمپیوتەرێكی بچووكە كە هەڵدەگیردرێت و بەڵام كارایی كۆمپیوتەری نییە. كۆمپیوتەریش مۆبایلێكی گەورەیە بەڵام بە ئاسانی هەڵناگیردرێت. لەنێوان ئەو دوو ئامێرەدا پێویستە پرۆگرامێك هەبێت كە پێكەوەیان ببەستێتەوە. گەلێك پرۆگرام هەن لەو بارەیەوە یەكێك لەو پرۆگرامانە، پرۆگرامی MOBILedit! Forensicیە.
ئەم پرۆگرامە بۆ گشت مۆبایلێك دەگونجێت و لە رێگای كۆمپیوتەرەوە دەتوانرێ كۆنترۆڵ و رێكخستنی مۆبایلەكەت بكەی، بۆ نموونە ناو و هەژماری ئەوانەی پەیوەندیان پێوە دەكەی، زانیارییەكانی ناو مۆبایلەكە كۆپی بكەی و رابگوێزی. پەیامەكان هەر لە كۆمپیوتەرەوە بەڕێ بكەی و بخوێینەوە.
دەتوانی فایلەكان بەشێوەی ۆرد یا ئیكسل تۆمار بكەی. وێنەكان رابگوازی و دەستكاریان بكەی.
Top