SSDی شوێنی HDD گرتەوە

SSDی شوێنی HDD گرتەوە
ئێستاكە لەبری هاردی كۆمپیوتەر (Hard Disk Driv) كە بە كورتكراوەی HDD دەناسرێ وشەی SSD بەكاردێت كە كورتكراوەی دەستەواژەی (Solid state disk)یە... بۆ هەڵگرتنی داتا و زانیارییەكان لە كۆمپیوتەردا لە هارد سوود وەردەگرێ، هارد پەپكەیەكی ئاسنیە و لە چوارچێوەیەك خراوە و بە سووڕانێكی زۆر خێرا داتاكان لەخۆیدا تۆمار دەكات، چونكە بەخێراییەكی زۆر دەسوڕێتەوە، ئەم سوڕانە هەم وزەی زیاتری دەوێ و هەم زووتریش لە SSD تێكدەچێ. چونكە لە سیستەمی SSDدا هیچ سوڕانێك نییە و داتاكان چۆن دەچنە سەر میمۆری بەمجۆرەش دەچنە سەر SDD. ئەم ئامرازە نوێیە هەم هەڵگرتنی ئاسانە و هەم كێشی كەمترە..
كۆمپانیای ADATA نوێترین SDD خۆی بەناوی SC680 خستەڕوو، ئەم SDDیە كێشی تەنیا (35 گرامە) و بارستاییەكەشی تەنیا 10 ملمە واتە یەك سانت. بە ئاسانی راگواستنی دەكرێ و دەتوانرێ لە گیرفانیش بخرێ. خێرای داكردن و راگواستنی داتاكان دەگاتە 460/530 میگابایت لە چركەیەكدا. خێرایی ئەم درایڤە زیاتر لە 6.6 جار خێراترە لە هارد دیسكی دەرەكی.
ئەم SSDی ئاماژەمان پێدا بەتەواوی دژە بەركەوتنە، بێدەنگە، وزەیەكی زۆر كەمی دەوێت. بە شوێنی USBیەوە پەیوەند دەدرێ. لەگەڵ سیستەمی ویندۆز و ئەندرۆید و mac OS دەگونجێت.
Top