پرینتەری بێ كارتریج

پرینتەری بێ كارتریج
كارتریج (cartridge) بەو تەنكیە بچووكانە دەگوترێ كە رەنگ یا بە واتایەكی دیكە (حیبری) تایبەت بە پرینتەرەكانی تێدەكرێ. بە زۆری لە پلاستیك پێكهاتوون و پرینتەرە رەنگییەكان ئەوانەی لەیزەری نین دەبێت چوار (كارتریج)یان بۆ دابندرێ.. كارتریجەكان دوای تەواو بوون یان فڕێ دەدرێن یا جارێكی دیكە پڕ دەكرێنەوە..
كۆمپانیای HD پرینتەرێكی بەرهەم هێناوە كە بەبێ كارتریج كار دەكات، (بە هەڵە تێمەگەن نەك بەبێ حیبر، بەڵكو بێ كارتریج).. پرینتەری جۆری Neverstop Laser بە سرنجێكی گەورەی پلاستیكی پڕ دەكرێتەوە و هیچ كات كارتریجەكەی فڕێ نادرێ و ناگۆڕدرێ. لە ماوەی 15 خولەكدا كارتریجی ناو پرینتەرەكە پڕ دەبێتەوە و دوای ئەوە دەكرێت 5 هەزار لاپەڕەی پێ چاپ بكرێت.
پرینتەرەكە ئاپێكی تایبەت بەخۆی هەیە و بەكارهێنەر دەتوانێت لە مۆبایلەكەی خۆیەوە و هەروەها لە سیستەمە خزمەتگوزارییەكانی وەك (درۆپ بۆكس، و گوگل درایڤ)یش فەرمانی پرێنت كردن بدات. وەك زۆربەی پرێنتەرەكان سكان كردن و كۆپی دەكات.
Top