بە ویستی خۆت تامی ئاوەكەت بگۆڕە

بە ویستی خۆت تامی ئاوەكەت بگۆڕە
بتڵی ئاو یا قومقومەیەكی زیرەكی تایبەت بە ئاو بەناوی lifeFuels بەرهەم هاتووە بۆ ئەوانەی كە گرنگی بە ئاو خواردنەوە نادەن شتێكی گرنگە.
قومقومە هۆشمەندەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و بەهۆی ئاپێكی تایبەتەوە كە لە مۆبایلەكەدایە رێژی ئاوی خواردنەوەو چۆنییەتی ئاوی خواردنەوە و چەندی ئاو تێدا ماوە دیاری دەكرێ.
بتڵە هۆشمەندەكە بۆ ئەوانەی كاری وەرزشی دەكەن گرنگی خۆی هەیە، چونكە تەنیا ئەوە نییە ئاوی تێبكرێت، بەڵكو بەهۆی بوونی دانانی سێ شوێن كە تامی میوەی تێدەكرێت دەكرێت تامی ئاوەكە بگۆڕی. تامی میوەكان لە بتڵۆكەی بچووك دانە كە بە fuelPods ناسراوە. ئەم بتڵۆكانە هەم تامی میوە و هەم ڤیتامین تایبەتی تێدەكرێ كە بۆ بەكارهێنەرەكەی پێویستە.
بەكارهێنەر دەتوانی بەهۆی مۆبایلەكەیەوە تامی ئاوەكە بگۆڕێ و حەز لە تامی كام میوە بكا، دەتوانی هەر لە مۆبایلەكەوە تامەكە بكاتەناو ئاوەكە، دەكرێت لەیەك كاتدا هەرسێ تامەكەشی تێبكرێ. بتڵەكە رێژەی ئەو ئاوەی كە بەكارهێنەر لە مەودای رۆژدا خواردوویەتەوە دەست نیشان دەكا.
بتڵەكە شەحن دەكرێتەوە و بە هەر شەحنكردنەوەیەكیش دەتوانی هەتا هەفتەیەك سوودی لێوەربگری.
Top